لەگەڵ
پڵنگ لێت تێک نەچێت.
بەور (بە ئینگلیزی: Tiger) بەشێکە لە خێزانی پشیلە و لە ھەموو جۆرەکانی تری خێزانی پشیلە گەورەترە. یەکێکە لە ئاژەڵە گۆشتخۆر و ترسناکەکانی جیھان کە شێوەی پشیلەی گەورەی ھەیە. درێژیی بەور بە ڕێژەی ٣٫٣ مەترە کە دەکاتە ١١ پێ. بەپێی ڕێژەی تەمەنی پێگەیشتووەکانی بەور، کێشی بەور دەگاتە زۆرتر لە ٣٠٠ کیلۆگرام، ئەم ئاژەڵە بەھۆی زۆریی ڕاوکردنەوە ئەگەری نەمانی ھەیە بەتایبەتی لە وڵاتانی تورکیا و ڕووسیا و چین و ھیندستان. بەور یەکێک لە خێراترین گیانەوەرانی سەر زەوییە و خێراییەکەی دەگاتە ١١٥.٢ لە سەعاتێکدا. بەور دەتوانێت خێراییی خۆی بگەیەنەتە ٦٠ میل واتە ٩٦ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بەڵام ئەم خێراییە تەنها بۆ مەودایەکی کورتە. [ژێدەر پێویستە]
بەور |
---|
|
لقی | big cat |
---|
ناوی پۆلێنکردن | Panthera tigris |
---|
پلەی پۆلێنکردن | جۆر |
---|
پۆلێنکردنی باوان | Panthera |
---|
Original combination | Felis tigris |
---|
Temporal range start | Pleistocene |
---|
IUCN conservation status | Endangered |
---|
ڕەنگ | orange، ڕەش، سپی |
---|
Depicted by | Tiger with stone intarsia |
---|
Habitat | دارستان |
---|
Main food source | ungulate، مەیموون، Phasianidae، Leporidae، ماسی |
---|
دەنگی بەرھەمھێنراو | نەڕەی ئاژەڵ |
---|
Has pattern | ھێڵکاری |
---|
Wildlife Protection Act 1972 (India) schedule | Schedule I (Part I) of Wildlife Protection Act, 1972 |
---|
CITES Appendix | Appendix I of CITES |
---|
Diel cycle | nocturnal |
---|
Sequenced genome URL | https://www.dnazoo.org/assemblies/Panthera_tigris |
---|
|
لە ھەندێک لە زارەکان و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بە بەوریش ھەر دەڵێن پڵنگ و لێکیان ناکەنەوە. لە ڕاستیدا بەور و پڵنگ جیاوازن؛ بەور لەشی ھێڵهێڵە بەڵام پڵنگ پەڵەپەڵەیە. ھەژار لە وەرگێڕانی مەم و زیندا دەڵێ:
گەر بەور و پڵنگ و نێرەشێر بوو | | ھەر ڕۆژی بەرێ بە ناڵە فێر بوو |
ھەر ئەو لە بۆ کوردستان و شیعری «سەلام ئازادبوون»دا دەڵێ:
سەلام لە لاوی شیمالی دلێر | | ھەڵپە و نەعرەتەی وەکوو بەور و شێر |
بەور بە کۆمەڵێ خاسیەت دەناسرێتەوە لەوانە ترسناکی و فێڵبازی بەڵام ئەمانە پێوەر نین بۆ دەستنیشانکردن یان جیاکردنەوەی بەورەکان بەڵکوو زۆرتر زیندەزانان شێوە یان ڕەنگ بۆ جیاکردنەوەی جۆری بەور دیاری دەکەن لەوانە:
- بەوری هێڵدار کە حەوت جۆری هەیە.
- بەوری سیبیری. ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ دانەی لێ ماون.
- بەوری بەنگالی. ٢٥٠٠ دانەی لێ ماون.
- بەوری سپی بریتیە لە بەوری سپی بەنگالی، بە جۆرێکی دیاریکراو داناندرێ.
- بەوری هیندۆچینی. ١٥٠٠ دانەلی لێ ماون.
- بەوری سوماتران. ٥٠٠ دانەی لێ ماون.
- بەوری مالایان. ٢٥٠ دانەی لێ ماون.
- بەوری باشوری چین. ٦ بۆ ٢٠ دانەی لێ ماون.
- بەوری ئاڵتوونی. کەلە باخچەی ئاژەڵان پەیدابووە و تانها ٣٠ دانەی هەیە.
- پڵنگی پەڵە پەڵە کە چوار جۆری هەیە.
- پڵنگی بەلەکی ئەمریکی، کە پڵنگی ڕەشیش دەگرێتەوە
- پڵنگی خاڵاوی، کە پڵنگی خاڵاوی بەفرینیش دەگرێتەوە.
- پڵنگی خاڵ خاڵ، کە خێراکرین گیانلەبەرە لە سەر زەوی.
- پڵنگی پەڵە هەوری، کە بچوکترین جۆری پڵنگی .
ڕێژەی بەور بەپێی وڵاتانی جیھانی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەور تێدایە. |